ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی هێشـتا له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئێران به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ سـازكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كارده‌هێنێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئۆڵمه‌رت له به‌رلین بۆ په‌یامنێران دوا ئه‌وه‌ش پاش دووهه‌مین ڕۆژی وتووێـژ له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵی ڕاویژكاری ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران و پـرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵات.
وتی كردارێـكی له‌شـكر وڵانانێت له هه‌وڵدانی بۆ ڕێـگه‌گرتن له ئێران كه چه‌كی ناوه‌كی سـازنه‌كات. تاران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه‌یه.
ڕێـبه‌ری ئیسـرائیلی ئه‌وه‌شی وت كه حكومه‌ته‌كه‌ی درێژ به دانوسـتاندنی ئاشـتی ده‌دات له‌گه‌ڵ ده‌سـه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له ژێر سـایه‌ی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆك وه‌زیری سه‌لام فه‌یاض.
به‌ڵام ئۆڵمه‌رت به‌ڵێنی دا كه ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر فشـاركردنه سه‌ر میلیتانه‌كانی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه.