Accessibility links

گه‌ڕان و پـشـكنین به‌ دوای دوو ڕۆژنامه‌وانه‌ ڕفێندراوه‌كه‌ی CBS له‌ به‌سره‌ به‌رده‌وامه‌


ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن گه‌ڕان و پـشـكنینی چڕ به‌رده‌وامه‌ به‌ دوای دوو ڕۆژنامه‌وانی كه‌ناڵێـكی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌مریكایی كه‌ له‌ باشوری عێراقدا ڕفێندران.

دیده‌وان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ڕۆژی دووشه‌ممه‌ دوو ڕۆژنامه‌وانی ته‌له‌فیزیۆنی CBS یان له‌ ئوتێـلێـكی شـاری به‌سـره‌ ڕفاندووه‌. CBS ناویانی ئاشـكرا نه‌كردووه‌.

جێـی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ به‌سـره‌ شـارێـكی زۆرینه‌ شیعه‌یه‌ و له‌وێ ملیشـیا شـیعه‌ ڕكابه‌ره‌كان هه‌وڵ بۆ گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌ شـاره‌كه‌دا ده‌ده‌ن. ملیشـیاكانی سه‌ر به‌ مه‌لای توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕفاندنه‌كه‌یان مه‌حكوم كرد و داوای ئازادكردنی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانه‌كه‌یان كردووه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاژانسێـكی میدیای عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌وا ته‌رمی ڕۆژنامه‌وانی عێراقی هیشـام مچوت حه‌مدانیان ‌پاش دوو ڕۆژ له‌ ڕفاندنی له‌ ناوه‌ندی به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه.

XS
SM
MD
LG