ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو شـیانی قه‌یرانێـكی ئاسایشی كه‌وته ئاسۆی پارێزگای گیروگرفتاوی دیاله‌وه به یاخیبوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی جه‌نگاوه‌ره سـونـنیـیه‌كانی هێزه میلیـیه‌كان به‌وه‌ی داوای لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشـتی پـۆلیسی ئه‌و شـاره ژه‌نه‌ڕاڵ غانم ئه‌لقوره‌یشیـیان كردووه سه‌باره‌ت به تاوانی ڕافاندن و ده‌سـتدرێژكردنه سه‌ر نامووس و سه‌ربڕینی دوو ژنی سوننه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، گوایه له لایه‌ن كه‌سـانێـك كراوه كه جلوبه‌رگی پـۆلیسـیان پـۆشیـبوو. به‌ڵام به‌ڕێز ئه‌لقوره‌یشی نكۆڵی له‌و تومه‌تانه كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكار به‌ڵێن سـأڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ژنه‌ڕاڵ غانم ئه‌لقوره‌یشی و ڕۆژنامه‌ونووس محه‌مه‌د عه‌لی له پارێزگای دیاله كردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر قسه‌كانیانی ئاماده‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.