وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووكانی ئه‌مه‌ریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس له هه‌وڵـدانێـكدا بۆ
به‌ده‌ستهێنانی پـشتیوانی بۆ شه‌ڕ له ئه‌فغانستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ئه‌وروپایـ‌یه‌كان داوای كردووه بیر له‌وه بكه‌نه‌وه 60 سـاڵ له‌مه‌وپێش پـێویسـتیان به‌چی بووه پاش شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م.
گه‌یتس كه له كۆنفرانسی سـاڵانه‌ی ئاسایشی ئه‌وروپا له میونخ دواوه، هاوڵاتیـیانی ئه‌فغانی به‌و جۆره ناوبردووه وه‌كو كه‌سـانێـك به‌هۆی شه‌ڕه‌وه وێران بوونه، وه له هاوپه‌یمانانی ناتۆ داوایـكردووه له ناردنی هێزه‌كانیان بۆ ئه‌و وڵاته‌ی وێران به شه‌ڕ.
ئه‌و به ناتۆ هۆشـداری داوه كه ببێته ڕێـكخراوه‌یه‌كی زۆر ماندو بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت و ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت شه‌ڕ بكه‌ن.
كه‌نه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی داوه هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان بكێشـێته‌وه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانانی تری ناتۆ هێزه‌كانیان نه‌نێرنه ئه‌و وڵاته.