په‌رله‌مانی توركیا ده‌نگی دا بۆ لابردنی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی له‌چـكی ئیسـلامی له زانكۆكانی توركیادا.
ڕۆژی شه‌ممه یاسادانه‌رانی توركیا ئه‌و گۆڕانه‌یان له ده‌ستوری وڵاته‌كه‌یان په‌سه‌ندكرد. به‌رنووسی بڕیاره‌كه ده‌ڵێت هه‌موو هاوڵاتیـیانی توركیا به یه‌كسـانی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاكانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران، به ده‌یان هه‌زار تورك له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌خت له دژی ئه‌و هه‌مواركردنه‌ی ده‌سـتور خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌یان ئه‌نجام دا و ئاڵای توركیایان ده‌شـه‌كانه‌وه و هاواریان ده‌كرد" توركیا سیكیولاره و هه‌ر به سیكیولاری ده‌مێنێته‌وه."
ئێسـتا به‌رنووسی هه‌مواركردنه‌كه‌ی ده‌سـتور ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م سه‌رۆكی توركیا عه‌بدوڵڵا گول ده‌كرێت كه خۆی پـشتگیری لێـده‌كات.
پارتی سه‌ره‌كی ئۆپـۆزیسـیۆنی توركیا پێـی وایه ڕێـگه‌دان به به‌ستنی له‌چـكی ئیسلامی له پایه و ڕێزی دابونه‌ریتی سیكیولاری وڵاته‌كه‌یان كه‌م ده‌كاته‌وه. یاسادانه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆن ده‌ڵێن ئه‌وان له دژی ئه‌و گۆڕانكاریـیه ده‌سـتوریـیه ده‌وه‌سـتن.
لایه‌نگرانی هه‌مواركردنه‌كه‌ش ده‌ڵێن هه‌ندێ ژن به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی به‌سـتنی له‌چكی ئیسـلامی له قوتابخانه‌كاندا له خوێندن بێبه‌ش بوون.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دوریان جۆنز له ئسـته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان سـمكۆ عه‌زیز و نازدار زاده به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه گوێبیستی بن، ماوه‌كه‌ی 3:36 خوله‌كه.