Accessibility links

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ پاكسـتان به‌ لایه‌نی كه‌م 20 كه‌س ده‌كوژرێن


به‌هۆی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ نێو جه‌ماوه‌رێـك له‌ كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵـبژاردن له‌ باكوری ڕۆژئاوای پاكسـتان لایه‌نی كه‌م 20 كه‌س كوژراون و زیاتر له‌ 25 كه‌سیش بریندارن.

وه‌زیری ناوخۆی پاكستان حامید نه‌واز ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه‌ هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ خۆی كرده‌ نێو جه‌ماوه‌رێـك له‌ پارتی نیشتیمانی عه‌وامی له‌ شـاری چارسـاددا له‌ به‌ره‌ی باكوری ڕۆژئاوا و خۆی ته‌قانده‌وه‌. پارته‌كه‌ گروپـێـكی علمانیـیه‌ و له‌ نه‌ته‌وه‌ی په‌شتوو پـێـكهاتووه‌.

نه‌واز ده‌ڵێت هێرشـبه‌ره‌كه‌ نزیـك ئه‌و شـوێنه‌ خۆی ته‌قانده‌وه‌ كه‌ ڕێبه‌ری پارته‌كه‌ ئه‌فراسـیاب خه‌تاك قسه‌ی بۆ خه‌ڵـكه‌كه‌ ده‌كرد. پاشـان خه‌تاك به‌ تۆڕی ته‌له‌فیزیۆنی پاكسـتانی گوت كه‌ توانی خۆی ده‌رباز بكات بێ ئه‌وه‌ی زیانی پـێـبگات.

هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژیش هه‌ر له‌ مانگی دوازده‌ی سـاڵی پار وه‌زیری پـێشـووی ناوخۆی پاكسـتان ئافتاپ شێـرپاوی له‌ مزگه‌وتێـك هه‌ر له‌م شـاره‌ كرده‌ ئامانج و له‌و ڕووداوه‌دا زیاتر له‌ 50 كه‌س كوژران.

ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ كاتێـكدا دێت كه‌ ڕقه‌به‌رایه‌تی پارته‌كانی سـیاسی پاكسـتان بۆ هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ 18 ‌ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن. هه‌ڵبژاردنه‌كان دوای نائارامی له‌ پاش كوژرانی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشووی پاكستان بێ‌نه‌زیر بۆتۆ وه‌دوا خرا.

سه‌باره‌ت به‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی پاكسـتان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌یاز گول له‌ ئیسـلام ئابادی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و هاوكارمان جانی دیلان به‌ كوردی ئاماده‌ی كردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 1:39 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG