په‌رله‌مانی لوبنانی ده‌نگدانی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كه بڕیاربوو ڕۆژی دووشه‌ممه
سـازبدرێت ئه‌و هه‌ڵـبژاردنه‌ی دواخستووه، ئه‌مه‌ش دوایـین دواخسـتنی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یه له میانه‌ی ئه‌و قه‌یرانه سـیاسیـیه‌ی به‌رۆكی لوبنانی گرتووه.
له‌و باره‌یه‌وه نه‌بیهـ به‌ڕی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنانی ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند ده‌نگدانی په‌رله‌مانی بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكێـك بۆ لوبنان بۆ 26 ی ئه‌م مانگه دواخرا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له‌و ده‌مه‌وه‌ی سه‌رۆك ئه‌مین له‌حود له مانگی یانزه‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه خولی سه‌رۆكایه‌تی كۆتایی هات له‌و كاته‌وه لوبنان به‌بێ سه‌رۆك ماوه‌ته‌وه. ئه‌م بۆشـایـیه ڕابه‌رایه‌تیـیه كه له لوبناندا سه‌ریهه‌ڵـداوه به‌هۆی قه‌یرانی نێوان حكومه‌تی هاوبه‌ندی سه‌ر به ڕۆژئاوا به ڕابه‌رایه‌تی سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری و نێوان میشـێـل عۆنی ڕابه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆنی سه‌ر به سوریایه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هه‌ردوو لایه‌نی ئاماژه‌پـێدراو له‌سه‌ر پـلانی كۆمكاری عه‌ره‌بی پـێـكهاتوون كه داوای هه‌ڵـبژاردنی ژه‌نه‌ڕاڵی له‌شـكری میشـێـل سوله‌یمان وه‌ك سه‌رۆكی لوبنانی ده‌كات. به‌ڵام كێشه‌كه‌ی نێوانیان ئێسـتا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه چۆن حكومه‌تێـكی نیشـتیمانی یه‌كگرتوو دابمه‌زرێنن.