ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌خنه‌ی له وڵاتانی ئه‌ورپا گرت به‌وه‌ی جێگای ئه‌و گروپانه ده‌كه‌نه‌وه كه پـشـتیوانی له پارتی كرێـكارانی كوردسـتان ده‌كه‌ن، ئه‌و پارته‌ی كه توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا به ڕێـكخراوێـكی تێرۆریسـتیان داده‌نێن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئال په‌سـن له میونخی ئه‌ڵمانیاوه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه ڕێـگه بگرن له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به‌و ڕێـكخراوه‌وه هه‌یه كه به په‌كه‌كه ناسـراوه تا دارایی بۆ ڕێبازه‌كه‌ی ئه‌و ڕێـكخراوه كۆنه‌كه‌نه‌وه. سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ده‌ڵێت ناوی هیچ وڵاتێـك دیار ناكات، به‌ڵام داوای به‌ده‌سته‌وه دانی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌كه‌كه‌ی كرد كه له ئه‌ورپا گیراون. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ڕێی وه‌رگێڕێـكه‌وه ده‌دوا:
" ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕێبازی بانێـكه و دوو هه‌وایان هه‌یه، وه یان ئه‌وانه‌ی هه‌ڵوێسـتیان نیـیه به‌رامبه‌ر تێرۆریزم به‌شـدارده‌بن له به‌رئه‌نجامه نه‌گه‌تیڤه‌كانی تێرۆریزمدا."
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت هه‌ر له ئێسـتادا وڵاتانی ئه‌وروپا ڕووبه‌ڕووی مه‌ینه‌تی قاچاخچێتی به‌نگ و موخه‌ده‌رات بوونه‌ته‌وه كه داهاته‌كه‌ی بۆ دابینكردنی دارایی بۆ په‌كه‌كه به‌كارده‌هێنرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیری توركیا داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه هه‌نگاوی خۆی بنێت به‌رامبه‌ر داوای توركیا بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپادا و ئه‌وه‌شی ڕه‌تكرده‌وه كه هه‌ندێـك له ئه‌وروپا ده‌ڵێن مافی هاوبه‌شـێتی بدرێت به توركیا نه‌ك ئه‌ندامێتی ته‌واو.
له وه‌ڵامی پـرسـیاره‌كانی گه‌وره كاربه‌ده‌سـتان و پـسـپـۆڕانی باڵای ئاسایشی له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا باكور و شـوێنه‌كانی تریش، سه‌رۆك وه‌زیری توركیا به‌ره‌نگاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا بووه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بتوانێت بیسـه‌لمێنێت توركیا به‌رپـرس بووه له كۆمه‌ڵـكوژی ئه‌رمینیـیه‌كان له سـاڵی 1915 دا.
له وه‌ڵامی پـرسـیارێـكی كه‌سێـكی ڕووسیدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیری توركیا نكوڵی كرد له‌وه‌ی توركیا هیچ تێرۆریسـتێـكی چـچانی حه‌شـار دابێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و له‌م كۆنفرانسـه‌دا ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وتارێـك پـێشـكه‌ش ده‌كات و ده‌شڵێت له وتاره‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات بۆچی به‌شـداربوونی ئه‌وروپا به ڕه‌وا ده‌زانێت له هێنانه ئارای سه‌قامگیری له ئه‌فغانسـتاندا تا جارێـكی تر نه‌بێته‌وه به شوێنێـك بۆ داڵده‌دانی تێرۆریسـتان. وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت قه‌ناعه‌ت به وڵاتانی ئه‌وروپا بكات بۆ ناردنی هێزی زیاتری سه‌ربازی وه‌ك یارمه‌تیدانێـك بۆ هه‌وڵ و ئه‌ركه‌كانی ناتۆ له ئه‌فغانستان.