كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئیسـرائیل ده‌ڵێن ملیشـیاكانی فه‌له‌ستین لایه‌نی كه‌م 20
موشـه‌كیان به ئیسـرائیل داداوه ڕۆژێـك دوای ئه‌وه‌ی ئیسـرائیل پـێداویستی كاره‌بای بۆ حه‌ماس كه‌مكرده‌وه كه كۆنتڕۆڵی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات.
كاربه‌ده‌سـتان ڕۆژی هه‌ینی ده‌ڵێن هێرشـه‌كه هه‌ندێـك زیانی گه‌یاندووه، به‌ڵام كه‌سی نه‌كوشتووه.
ئیسـرائیل گوتی له‌م ڕۆژانه‌یدابێت وزه‌ی كاره‌با زیاتریش كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئیسـرائیل له هه‌وڵدایه فشـار بۆ میلیشـیاكانی حه‌ماس بهێنێت كه هاویشتنی موشـه‌ك و تۆپان بۆ ئیسـرائیل كه‌م بكه‌نه‌وه. ڕێـكخراوی چاودێری به‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌م تاكتیـكه‌ی ئیسـرائیل به كارێـكی ناپه‌سه‌ند ده‌زانێت و ده‌ڵێت بڕینی سـووته‌مه‌نی و كاره‌با به شـێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵـكی مه‌ده‌نی سـزا ده‌دات و قانونه‌كانی شه‌ڕ پـێشـێـل ده‌كات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هێزه‌كانی ئیسـرائیل حه‌وت فه‌له‌ستینیـیان كوشت كه مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌شـیان له نێودا بوو.