وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا ده‌ڵێت فه‌ره‌نسـا ناردنی سه‌رباز له‌به‌رچاو ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی ناتۆ له باشوری ئه‌فغانسـتان به‌هێز بكات.
پـیته‌ر مه‌كـكه‌ی به په‌یامنێرانی گوت فه‌ره‌نسـا وه‌ڵامی داوای كه‌نه‌دا بۆ یارمه‌تی داوه‌ته‌وه و مه‌سه‌له‌كانی سه‌باره‌ت به لۆجستیـكی له پاریس له گۆڕێدان. ناوبراو له كاتێـكدا ده‌دوا كه كۆتایی‌یان به كۆبوونه‌وه‌ی دوو ڕۆژه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆ له پایته‌خی لیتوانیا هێنا.
كه‌نه‌دا ده‌ڵێت پـشتیوانی پـێویستی بۆ بوونی به‌هێزی خۆی له باشوری پـڕ توندوتیژی ئه‌فغانستان پـێ ناگات هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌شی كێشـانه‌وه‌ی سه‌ربازانی له ئه‌فغانسـتان له سـاڵی داهاتوودا ده‌كات مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانانی ناتۆی سه‌ربازی زیاتری بۆ بنێرن.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ڕایگه‌یاند كه هه‌ندێـك هاوپه‌یمانی ناتۆی ئه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گرن كه ده‌بێت چ هه‌نگاوێـك هه‌ڵـبێنـنه‌وه، به‌ڵام زانیاری وردی له‌مباریه‌وه دابین نه‌كرد. ئه‌و وای ده‌بینێت كه به‌رهه‌ڵـستی ئه‌وروپایـیه‌كان له به‌رامبه‌ر ناردنی سه‌ربازی زۆر وه‌ك خۆی ده‌ڵێت خراپ تێـگه‌یشـتن له كرداره‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌فغانسـتانه.