شـاندێـكی به‌ریتانی به سه‌رۆكایه‌تی كیم هاوه‌ڵس وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سـعود بارزانی و كاربه‌ده‌سـتانی باڵای دیكه‌ی هه‌رێمه‌كه كۆبوونه‌وه.
له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بارزانی به‌ڕێز كیم هاوه‌ڵس گوتی سه‌ردانی كاربه‌ده‌سـتانی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه به‌ریتانیا گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی گه‌لی كورد ده‌دات.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شــاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:37 خوله‌كه.