Accessibility links

لوقمان سورچی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر كورد پـشتیوانی له‌ هێله‌ری كلنتن ده‌كات


لوقمان سورچی ئه‌مریكیـیه‌كی كوردی دانیشتووی شـاری دكسنی ویلایه‌تی تێنسیـیه‌، له‌ وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی ده‌ڵێت له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌ به‌رایـیه‌كانی ڕۆژی سـێشه‌ممه‌دا ده‌نگم به‌ خانم هێله‌ری كلنتن دا چونكه‌ ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و بـبێت به‌ سه‌رۆك ئه‌وا نه‌ك ته‌نها هه‌ر خۆی له‌ كۆشـكی سـپی ده‌بێت به‌ڵـكو سه‌رۆكی پـێشـووش بـێڵ كلنتن‌یش له‌وێ ده‌بێت كه‌ هه‌شت سـاڵ سه‌رۆك كۆمار بووه‌ و له‌ سه‌رده‌می ئه‌ودا ئارامی و ئابوری ئه‌مریكا زۆر باش بوو، وه‌ پـێموایه‌ خانم هێله‌ریش هه‌مان ڕێباز ده‌گرێته‌به‌ر. پاشـان به‌ڕێز لوقمان سورچی ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ی زۆر گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خانم هێله‌ری كلنـتن گوتوویه‌تی چی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا ڕووبدات ده‌بێت پارێزگاری له‌ كورد بكرێت.

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ گه‌رده‌لوولی به‌هێزی تۆرنادۆ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ویلایه‌تی تێنسی دا و زیانی گیانی و ماڵی لێـكه‌وته‌وه‌، به‌ڕێز لوقمان سورچی یه‌كێـك بووه‌ له‌و هاوڵاتیـیانه‌ی به‌ هانای خه‌ڵكه‌ لێقه‌وماوه‌كه‌وه‌ چووه‌ و هاوكاری كردوون، هه‌ر بۆیه‌ له‌ سه‌ره‌تادا باس له‌و ڕووداوه‌ ده‌كات.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG