Accessibility links

مت ڕۆمنی له‌ پـێشـبڕكێی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كشـێته‌وه‌


فه‌رمانداری پـێشـووی سـتانی ماسه‌چوستس مت ڕۆمنی كۆتایی به‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردنی بۆ كاندیدێتی پارتی كۆماری سه‌باره‌ت به‌ سـه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێنا.

ڕۆمنی ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند دوای دوو ڕۆژ له‌ هه‌ڵـبژاردنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ناسـراو به‌ سووپه‌ر تویزده‌ی كه‌ تیایدا ڕۆمنی چه‌ند سـتانێـكی ئه‌مریكای به‌ده‌ستهێنابوو به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ نه‌بوون كه‌ به‌ڕێز ڕۆمنی بتوانێت به‌ ڕكابه‌ره‌كه‌ی جۆن مه‌كـكه‌ین بگاته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز ڕۆمنی ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌ ڕكابه‌ری جۆن مه‌كـكه‌ین بدات ئه‌و كاره‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراته‌كان ده‌شـكێته‌وه‌ و بواری سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كانی دیموكرات، هێله‌ری كلنتن و باراك ئۆباما، ئاسـانتر ده‌كات.

هه‌روه‌ها گوتی هه‌ردوو كاندیدی دیموكراته‌كان به‌ ڕاشـكاوی خواستی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ كشـانه‌وه‌ له‌ عێراق خسـتۆته‌ ڕوو، كه‌واته‌، هه‌ر وه‌كو خۆی ده‌ڵێت، ئه‌و ڕێـگه‌ نادات ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ بـبێت به‌ یارمه‌تیده‌ری چۆكدانان له‌ به‌رامبه‌ر تێرۆردا.

شـایانی باسه‌ جۆن مه‌كـكه‌ین پاش سـووپه‌ر تویزده‌ی پـێشـه‌وایی خۆی بۆ كاندیدی كۆماری ڕاگه‌یاندبوو.

XS
SM
MD
LG