Accessibility links

ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئه‌مریكا

  • به‌شی ئه‌مریكا

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ته‌رخانی ده‌كات بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر سیسـتم و پـرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئه‌مریكا.

ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش ده‌بنه‌ میوانانی به‌رنامه‌كه‌:

دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی، پـرۆفیسـۆری توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ زانكۆی نیویۆرك له‌‌ شـاری نیویۆرك.

دكتۆر كرمانج گوندی، پـرۆفیسـۆر له‌ زانكۆی تێنسی سـته‌یت له‌ ویلایه‌تی تێنسی.

ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و هه‌روه‌ها بۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌: 3861-619-202-1

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1

XS
SM
MD
LG