كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن ئه‌و ڤیدیۆ ته‌یپانه‌ی له
هێرشـه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر گومان لێـكراوه‌كانی ئه‌لقاعیده له عێراق به‌ده‌سـتیان كه‌وتوون وا نیشـان ده‌دات شه‌ڕكه‌رانی ئه‌لقاعیده نێوجه‌وانان مه‌شـق ده‌ده‌ن بۆ ڕفاندنی هاوڵاتیـیانی سڤیل.
ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له عێراق به په‌یامنێران پـیشـاندراون كردارێـكی مه‌شـقدان پـیشـان ده‌دات كه تیایدا له نمایشـێـكی ڕاهێنانه‌ی سه‌ختدا منداڵانی 10 سـاڵ ماسكی ڕه‌شـیان له‌به‌ره و هاوڵاتیـیانی سـڤیل ده‌ڕفێنن و به ده‌مانچه له‌سه‌ریان ڕاوه‌سـتاون. ڤیدیۆكانی تر منداڵـێك به پـشتێنی ته‌قینه‌وه نیشـان ده‌دات و به چه‌كێـكی ئۆتۆماتیـكه‌وه ڕاوه‌سـتاوه. هه‌روه‌ها هێزكانی عێراقی منداڵێـكیان ڕزگاركردووه كه له لایه‌ن میلیشـیاكانه‌وه له كه‌ركوك ڕفێندرابوو.
له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت هه‌ندێ له‌و ڤیدیۆیانه له هێرشـه‌كانیاندا له مانگی دوانزه بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئه‌لقاعیده له خان به‌نی سه‌عد له باكوری به‌غدا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون.
له توندوتیژیـیه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لێوار ڕێـگادا له دیوانیـیه له باشوری پایته‌خت 4 كه‌س كوژراون و به لایه‌نی كه‌م 6 كه‌سی تریش برینداربوونه.
له شوێنه‌كانی تردا پـۆلیس ده‌ڵێت پـیاوانێـكی چه‌كدار له شـاری موسـڵ 2 پـۆلیسیان كوشـتووه و به لایه‌نی كه‌م 2 ی تریشیان برینداركردووه.