دیپـلۆماتێـكی باڵای ڕوسـیا ده‌ڵێت هاویشتنی موشـه‌ك له لایه‌ن ئێران له سـه‌ره‌تای ئه‌م
هه‌فته‌یه شـك و گومانی خستۆته سه‌ر پـرۆگرامی ناوه‌كی ئه‌م وڵاته.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاژانسـه‌كانی ده‌نگوباسی ڕوسـیا له زاری جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته ده‌گێڕنه‌وه كه گوتوویه‌تی موشـه‌كی دورهاوێژ یه‌كێـك له پـێـكهاته‌كانی پـرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كیـیه.
دووشه‌ممه ئێران ناوه‌ندی كاروباری واڵایی ئاسـمانی كرده‌وه و موشـه‌كێـكی نوێی هاویشت كه توانای ناردنی یه‌كه‌م سه‌ته‌لایتی سـازكراوی ئێرانی بۆ واڵای ئاسـمان هه‌یه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا موشـه‌كه‌كه‌ی ئێران به موشـه‌كی بالستیكی ناوده‌به‌ن، وه ده‌ڵێن ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه زیاتر تاران له جیهان داده‌بڕێنێت.