ده‌نگده‌ران له 24 ویلایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له‌م ڕۆژه‌دا كه به سـووپه‌ر تویزده‌ی ناسـراوه ده‌نگده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵـبژاردنی پاڵـێوراوی خۆیان چ دیموكرات و چ كۆماری بۆ
هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له مانگی یانزه.
ڕێژه‌یه‌كی نوێی پـێنج بیروڕاوه‌رگرتنی نیشتیمانی نیشـان ده‌دات سـیناتۆر هێـله‌ری كلنتن و سـیناتۆر باراك ئۆباما نزیكه‌ی یه‌كسـانن بۆ پاڵێوراوێتی پارتی دیموكرات.
له لایه‌ن كۆماریـیه‌كانه‌وه دواترین بیروڕاوه‌رگرتنه‌كان نیشـان ده‌ده‌ن جۆن مه‌كـكه‌ینی سـیناتۆری ئه‌ریزۆنا له پـێـشه‌وه‌ی سێ كاندیـده‌كه‌ی تره كه ئه‌مانه‌ن، فه‌رماندارانی پـێشـوو مت ڕۆمنی و مایـك هه‌كه‌بی و ئه‌ندامی كۆنگرسی ویلایه‌تی ته‌كسـاس ڕه‌ن پـۆڵ.
ڕۆژی سـێشه‌ممه له دوا سـاتی هه‌وڵـدان كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له گه‌لێـك كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌ركه‌وتن بۆ داواكردنی ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران بـچنه بنكه‌كانی ده‌نگدان و هه‌ڵوێستی خۆیان دووپات بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی وه‌ك بیمه‌ی ته‌ندروسـتی و ئابوری.
ئاكامه‌كانی پـێشـبڕكێـكانی ڕۆژی سـێشه‌ممه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ده‌بێت به‌ره‌و بڕیاردان له‌سه‌ر پاڵـێوراوی سه‌رۆكایه‌تی بۆ هه‌ردوو پارتی دیموكرات و كۆماری بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵـبژاردنی گشتی له مانگی یانزه به‌ره‌و ڕووی یه‌كتر بـبنه‌وه.