Accessibility links

ئاڵای نوێی عێراق به‌سه‌ر شـاری به‌غدا ده‌شـه‌كێته‌وه‌


كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ئاڵایه‌كی نوێـیان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یان له‌ به‌غدا به‌رزكرده‌وه‌ وه‌ك سـومبولێـك كه‌ ده‌ست له‌ ڕابردووی ئه‌و وڵاته‌ به‌ شـه‌ڕاچووه‌ هه‌ڵـده‌گرێت.

كاربه‌ده‌ستان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ئاڵاكه‌یان به‌رزكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر سێ ڕه‌نگه‌كانی سوور و سـپی و ڕه‌ش و وشه‌ی " الله‌ اكبر" له‌ سه‌ر نه‌خشكراوه‌.

په‌رله‌مانی عێراق له‌م دوایـیه‌دا ده‌نگی دا له‌سه‌ر هه‌ڵـگرتنی هه‌ر سێ ئه‌ستێره‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئاڵاكه‌ كه‌ به‌ سـمبولی سه‌دام حسێنی دیكتاتۆری پـێشـووی عێراق له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێت.

كه‌مایه‌تیـیه‌ كورده‌كانی وڵات داوای گۆڕینی ئاڵاكه‌یان كردبوو، ئه‌گه‌ر نا ئاڵاكه‌یان له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی باكوری عێراق به‌رز نه‌ده‌كرده‌وه‌. لـێـپـرسـراوه‌ كورده‌كان ده‌یانگوت ئاڵاكه‌ به‌بیریان ده‌خاته‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی دوژمنانه‌ی سه‌دام حسێن به‌رامبه‌ر به‌ كورده‌كان.

بڕیاره‌ ئاڵا نوێـیه‌كه‌ تا ماوه‌ی سـاڵـێـك جێبگرێت و له‌ دوایـیدا په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئاڵایه‌كی جێـگیری هه‌میشه‌یی بڕیار بده‌ن.

XS
SM
MD
LG