ڕێـكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا
ئاماژه‌ی به‌و پـێشـێلكاریـیانه كردووه كه له سوریا به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ عه‌ممار عه‌بدولحه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی ئه‌لثروه بۆ گۆڕانكاری دیموكراسی سـازكردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه.
هاوكات ژماره‌یه‌ك له بزاڤكارانی سـوریا بڕیاریان داوه بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ ، له 4 تا 8 ی مانگی دوو له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك مان بگرن و داوا له كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن ژیانی بزاڤكارانی سـوری له ده‌ستی ڕژێمی وڵاته‌كه‌یان بـپارێزن.
هاوكارانمان خالید فه‌تاح و ناسـكه زاده سه‌باره‌ت به‌و مانگرتنه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ مه‌ئمون ئه‌لحمصی ئه‌ندامی پـێشـووی په‌رله‌مانی سوریا سـازكردووه و پاشـان له‌سه‌ر بنچینه‌ی قسه‌كانی ڕاپـۆرتێـكیان ئاماده‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیستی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و دوو فایله ده‌نگیـیه‌ی سـه‌ره‌وه.