Accessibility links

عێراق ئێران به‌ دزینی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی تاوانبار ده‌كات


به‌پـێی ڕاپـۆرتی میدیای عه‌ره‌ب زمان حكومه‌تی عێراق ئێرانی تاوانباركردووه‌ به‌وه‌ی لووله‌ی لێـداوه‌ بۆ دزینی نه‌وتی عێراق له‌ چاڵه‌ نه‌وتیـیه‌كانی نزیـك سـنووری هاوبه‌شـیان.

ڕاپـۆرته‌ هه‌واڵـیـیه‌كان ده‌ڵێن حكومه‌تی عێراق نامه‌یه‌كی به‌ڕێـكردۆته‌ باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ به‌غدا و داوای كردووه‌ تاران ده‌ست له‌ دزینی نه‌وت له‌ چاڵه‌ نه‌وتیـیه‌كان هه‌ڵـبگرێت.

ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی زمانی ئه‌لحه‌یات بنكه‌ له‌ له‌نده‌ن له‌ زاری كاربه‌ده‌ستێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌نووسـێت گوتویه‌تی به‌غدا به‌م زووانه‌ شـانده‌یه‌ك به‌ڕێ ده‌كاته‌ ئێران بۆ تاوتوێـكردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌.

كاربه‌ده‌سته‌كه‌ی عێراقی گوتیشی به‌غدا ده‌یه‌وێت چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی سـنووری له‌گه‌ڵ تاران ببینێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها بگاته‌ ڕێـكـكه‌وتنێـك بۆ لێدانی چاڵه‌ نه‌وتی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌ی سـنووری.

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ شـاری به‌غدا، سـروه‌ عه‌بدولواحد، ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 1:50 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG