هێزه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ڕایانگه‌یاند له میانه‌ی هه‌ڵـمه‌تێـكی له‌شـكری دژی تۆڕی ئه‌لقاعیده له باشـوری به‌غدا به هه‌ڵه 9 كه‌سی سـڤیلیان كوشـتووه.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكی له به‌یانـنامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند 3 كه‌سی سڤیلی تر له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه برینداربوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی له‌شـكری كراون. ڕووداوه‌كه له نزیـك شـارۆچكه‌ی ئـسكه‌نده‌ریـیه ڕوویدا كه نزیكه‌ی 50 كیلۆمه‌تر له خوارووی به‌غداوه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌ستانی له‌شـكری سه‌ره‌خۆشی خۆیان بۆ خێزانی قوربانیـیان ده‌ربڕی و گوتی ڕووداوه‌كه له ژێر لێـكۆڵینه‌وه‌دایه.
هاوكات ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی عێراق قانونێـكی مشت‌ومڕ له ئامێزی ده‌ركرد تیایدا ڕێـگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ندێ ئه‌ندامانی پارتی به‌عسی لابراو ده‌دات بۆ ناو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت.
له به‌یانـنامه‌كه‌دا ده‌سـته‌ی سه‌رۆكایه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند كه له واده‌ی ئه‌و 10 ڕۆژه‌ی ده‌ستوری عێراق ڕێـگه‌ی پـێداون مشت‌ومڕ له‌سه‌ر قانونی له‌و جۆره بكه‌ن، مشتومڕه‌كانیان ته‌واو نه‌كردووه، هه‌ر بۆیه به شـێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ئه‌و به‌رنووسه ده‌بێت به قانون.