ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئیسـرائیلی ڕایگه‌یاند ڕۆژی دووشه‌ممه له ئاكامی هێرشـێـكی خۆكوژی له
شـارۆچكه‌ی ده‌یمونه‌ی باشوری وڵات ژنێـكی ئیسـرائیلی كوژرا و چه‌ندین كه‌سی تر برینداربوون.
كاربه‌ده‌ستێـكی پـۆلیسی ده‌یمونه ده‌ڵێت دوو هێرشـبه‌ر هه‌بوون، به‌ڵام یه‌كێـكیان پـێش ئه‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه ته‌قه‌ی لێـكرا و كوژرا.
له‌و باره‌یه‌وه هیچ لایه‌نێـكی فه‌له‌ستینی به‌رپـرسـیارێتی خۆی سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌یه‌كی توندڕه‌و ناسـراو به ده‌سـته‌كانی شه‌هیدانی ئه‌لئه‌قسـا كه كه‌مێـك په‌یوه‌ندیـیان به سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باسه‌وه هه‌یه به‌رپـرسـیارێتی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و هێرشـه ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی فه‌له‌ستینی نكوڵی له‌وه ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده ده‌یمونه جێـگه‌ی ده‌زگای ناوه‌كی ئیسـرائیله، به‌ڵام به گوێره‌ی ڕاپـۆرته‌كان هێرشـه‌كه له بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵغدا ڕوویداوه و زۆر له ده‌زگا ناوه‌كیـیه‌كه‌وه.
ئه‌م هێرشـه یه‌ك ڕۆژ دوای داخستنه‌وه‌ی سـنووری نێوان میسـر و كه‌رتی غه‌ززه دێته كایه‌وه یانزه ڕۆژ پاش ته‌قاندنه‌وه‌ی دیواری به‌ربه‌سـتی نێوانیان له لایه‌ن چه‌كدارانی فه‌له‌ستینیـیه‌وه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جێم تێـپـڵ له ئۆرشه‌لیمه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان جانی دیلان به كوردی ئاماده‌ی كردووه و ده‌توانن گوێبیستی بن له ڕێـگه‌ی كلێـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سـه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی2:13 خوله‌كه.