دكتۆر فوئاد مه‌عسـوم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی كوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح سه‌باره‌ت به كێشه‌ی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌و گرێبه‌سـتانه‌ن ده‌ڵێن ده‌ستوری عێراق ڕێـگه به حكومه‌تی هه‌رێم نادات گرێبه‌سـتی له‌و جۆره مۆر بكات، لایه‌نی ئێمه‌ش ده‌ڵێن ده‌ستور ڕێگه‌مان پـێده‌دات. پاشـان دكتۆر فوئاد ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش بابه‌تێـكه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و نابێت بۆ دوو وه‌زیر به‌جێبهێشترێت و بـبێته شه‌ڕه قسـه له‌سه‌ر ئاستی ڕاگه‌یاندن و به ڕاستی وه‌زیری نه‌وتی عێراقیش هه‌ندێـك له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی زیاتر ڕۆیشتووه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:28 خوله‌كه.