Accessibility links

نوری ئه‌لمالیكی به‌ڵێن به‌ له‌ناوبردنی تێرۆریسـتان ده‌دات


سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت دوو ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژیـیه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌وه‌ی كه‌ تیایدا 99 كه‌س كوژران پاشه‌كشـه‌ به‌ له‌شـكری عێراق ناكات كه‌ مه‌به‌ستێـتی باری ئاسـایشی وڵات باش بكات.

به‌ڕێز مالیكی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێـكی نووسـراودا گوتی هێزه‌كانی عێراق درێژه‌ به‌ سه‌ركوتی تێرۆریسـتان و ئامانجه‌كانیان ده‌كات.

كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن ژماره‌ی كوژراوان به‌ ته‌قینه‌وه‌كانی خۆكوژی ڕۆژی هه‌ینی له‌ دوو شـوێنی ناسـراو له‌ شـاری به‌غدادا گه‌یشتۆته‌ 99 كه‌س كه‌ ئه‌مه‌ خوێناویترین ڕووداوه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا بووه‌.

له‌و هێرشه‌ دووانه‌یه‌دا 150 كه‌س برینداربوونه‌. له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق به‌رپـرسـیاری بۆمب دانانه‌وه‌كانه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كانی دیكه‌ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ شـاری موسـڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پـلانێـكی هێرشـبارانه‌ به‌ دژی شه‌ڕكه‌رانی ئه‌لقاعیده‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا وتووێـژ بكات. له‌م وتووێـژانه‌دا كۆمانداری باڵای ئه‌مریكا ژه‌نه‌ڕاڵ پـێـتره‌یه‌س و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق موفه‌ق ئه‌لڕۆبێعی تیایاندا به‌شـدارن.

به‌ڕێز مالیكی حه‌وتووی ڕابردوو ئه‌م پلانه‌ هێرشـبه‌رانه‌یان ڕاگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شـاری موسـڵ ڕوویدا و هه‌تا 50 كه‌س تیایدا كوژران.

سه‌ربازانی عێراق به‌ره‌و شـاری موسـڵ پـێشـڕه‌ویـیان كردووه‌ هه‌تا وه‌ك مالیكی ناوی ده‌هێنێت كردارێـكی لێـبڕاوانه‌ به‌ دژی میلیشـیاكان له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رن.

سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی نوری ئه‌لمالیكی بۆ شـاری موسـڵ و هه‌روه‌ها هه‌واڵی دیكه‌ی ئه‌و شـاره‌ په‌یامنێرمان ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتێـكی له‌وێوه‌ ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیستی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG