به‌پـێی هه‌واڵه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌وانه‌ی ویسـتوویانه خۆیان بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی
مه‌جلیسی شـورای ئێران كاندید بكه‌ن له لایه‌ن شـورای نیگه‌هبانه‌وه ناویان لادراوه، زۆربه‌یان له چاكسـازیخوازهكان.
له‌م باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ خالیدی عه‌زیزی به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه ده‌ره‌وه‌یـیه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردسـتان سـازكردووه.
خالیدی عه‌زیزی ده‌ڵێت ڕیفۆرمسـتهكان له ئێران خۆیان باش ڕێـكـنهخسـتووه و هه‌روه‌ها ڕابهرێـكیان نیـیه پـێشـهوایییان له ههڵـبژرادنهكانی داهاتووی په‌رله‌مانیدا بكات.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.