له دادگایـیكردنه‌كانی ئه‌نفالدا بێجگه له‌وه‌ی له ڕووی یاسایـیه‌وه ئه‌م كرده له‌شـكریـیه‌ی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێنی دیكتاتۆری پـێشووی عێراقی به جـێنۆسـاید ناساند به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد له عێراقدا، بڕیاری له سـێداره‌دانیشی سه‌پانده سه‌ر سـیان له تاوانباران كه بریتیبوون له عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید ئامۆزای سه‌دام حسێن و ناسـراو به عه‌لی كیمیاوی، وه حسێن ڕه‌شید تكریتی ئه‌ندامی باڵای پارتی به‌عسی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و كاته‌ی عێراق و هه‌روه‌هاش سـوڵتان هاشم وه‌زیری به‌رگری له ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێندا.
دادگا بڕیاری خۆی دا و ئه‌و بڕیاره‌ش نێردرایه به‌رده‌م دادگایه‌كی باڵاتر له هه‌مان دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق بۆ چاو پـیاخشـانه‌وه و ئه‌م دادگای دووهه‌میشـیان ته‌واوی بڕیاره‌كانی په‌سه‌ندكرد و ئێدی ده‌بووایه له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا بڕیاره‌كانی دادگا به‌سه‌ر تاوانبارندا جێبه‌جێ بكرانایه، وه‌لێ تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدابێت ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ نه‌كراون و له نێوه‌ندی سـیاسی عێراقیشـدا به گشتی و له شه‌قامی كوردیشـدا به تایبه‌تی بۆته مایه‌ی مشـتومڕێـكی گه‌رموگوڕ كه له هه‌ندێ ئاستیدا گه‌یشـتۆته ڕاده‌ی گوناهباركردن و به ته‌نگه‌وه ناهاتن و فه‌رمامۆشكردنی خواسـتی قوربانیان و ڕزگاربووان له شـاڵاوه‌كانی سـاڵای 1988 ی ئه‌نفال كه وه‌ك كورده‌كانی عێراق ده‌ڵێن زیاتر له 180 هه‌زار كه‌سی تیادا بێ سه‌روشـوێنـكران و له دانپـیانانێـكی عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جیدیشدا گوتوویه‌تی كورده‌كان بۆ كردوویانه به‌و هه‌ڵایه خۆ ته‌نها هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سـێـكیان له ئه‌نفالدا ئه‌نفال كرابوون.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌م بابه‌ته و ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12:37 خوله‌كه.