ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستانی عێراق وه‌ك زۆرێـك له چاودێرانی ناوخۆی هه‌رێمه‌كه ئاماژه‌ی پـێده‌كه‌ن گه‌نده‌ڵی به هه‌موو جۆرێـكـیـیه‌وه خزاوه‌ته ناو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمه‌كه. له میدیای ڕۆژئاواشـدا زۆرێـك له‌سه‌ر ئه‌م گه‌نده‌ڵـیـیانه نووسـراون.
هه‌ندێـك له‌و بڕوایه‌دان ئاڵوگۆڕه‌كانی پاش ڕووخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن هۆكارێـكی سه‌ره‌كی بوون له ده‌ركه‌وتنی ئه‌م دیارده‌یه‌دا.
ڕێـكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كانی وه‌ك UN ، بانكی جیهانی، سـندوقی دارایی نێونه‌ته‌وه‌یی وا باس له گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن له پاش دیارده‌ی تێرۆریزم گه‌وره‌ترین كێشـه‌یه له جیهاندا.
نامانه‌وێت له‌م به‌رنامه‌یه‌دا سه‌نگی بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی نووسـراون هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت قسه له‌سه‌ر دیارده‌كه بكه‌ین كه بۆ له هه‌رێمی كوردسـتاندا زه‌قبۆته‌وه و جه‌ختی لێـده‌كرێته‌وه، له ده‌مێـگدا ده‌گوترا ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێـته نموونه‌یه‌ك نه‌ك هه‌ر بۆ عێراق به‌ڵـكو باسیش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ده‌كرا.
ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌و شـێوه‌یه بڕوات و ڕۆژ به ڕۆژ قوڵتر بێـته‌وه ئایا ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له نێو خه‌ڵـكدا هه‌ست به نه‌بوونی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت و ئه‌و هه‌سته بـبێـته ناڕه‌زایی و ناڕه‌زایش بگۆڕدرێت بۆ توندوتیژی؟
ده‌سه‌ڵاتی كوردی چۆن ده‌ڕوانێـته ئه‌م گرفته؟ چ جۆره به‌رنامه ڕێژیـیه‌كی بۆ ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی؟ یان هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه كه وه‌كو ڕۆژنامه‌نووسـێـك ده‌ڵێت به‌رۆكی هه‌موو كه‌سـێـكی گرتۆته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی هه‌بێت، له كوێوه ده‌ستپـێـده‌كات؟
ئاسـته‌نگه‌كان چین له به‌رده‌م باشتركردنی ئه‌م ڕه‌وشـه‌دا؟
ئینجا ده‌شبێت بـپـرسین كاریگه‌ریـیه‌كانی ئه‌م دیارده‌ی گه‌نده‌ڵـیـیه چه‌ندێـك ده‌بێت به سه‌ر ڕه‌وشی دیموكراتیزه‌كردنی هه‌رێمه‌كه‌وه؟
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری تر هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
دكتۆر دڵشـاد عه‌بدولڕه‌حمان، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان.
ئارێز عه‌بدوڵـڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان.
عه‌دنان عوسـمان، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46:47 خوله‌كه.