سه‌ربازانی میسر له هه‌وڵدان سه‌رله‌نوێ ســنوورێـكی له‌گه‌ڵ كه‌رتی غه‌ززه دابخه‌ن كه
به ناقانونی ڕاگه‌یه‌ندراوه، به‌وڵام میلیشـیاكانی حه‌ماس ده‌ڵێن ئه‌وانیش پـێشـی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌گرن.
سه‌ربازانی میسـر ده‌یانه‌وێت پـێشـی ئه‌و فهلهستینیـیانه بگرن كه له‌وه‌تای میلیشـاكانی حه‌ماس حه‌وتووی ڕابردوو به‌ربه‌سته‌كانیان شـكاندووه و به نێوانیاندا تێپه‌ڕیون و ئه‌ودیوی سـنوور ده‌بن.
ڕۆژی هه‌ینی میلیشـیاكان ده‌ستبه‌جێ به بڵدۆزه‌ر بهربهسـتهكانیان لابرد و سه‌دان كه‌سیش خۆپـیشـاندانیان به‌ڕێوه‌برد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ سـنوورهكه بكه‌نه‌وه.
غه‌ززه له ژێر گه‌مارۆی ئیسـرائیلدایه و فه‌له‌ستینیـیه‌كان نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه له توانیاندا نابێت كه‌ره‌سته و پـێداویستی له میسـرڕا بێنن ئه‌گه‌ر سه‌رله‌نوێ سـنوورهكه دابخه‌ن.