دوو له كاندیده‌كانی باڵای پارتی دیموكرات بۆ سه‌رۆك كۆماری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا دیدوبۆچوونی هاوبه‌شـیان سـه‌باره‌ت به چاودێری ته‌ندروستی، شه‌ڕ له عێراق، ئابوری و باقی بابه‌ته‌كانی دیكه له دره‌نگانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ده‌مه‌ته‌قێـیه‌ك له لۆس ئه‌نجلس هێنایه گۆڕ.
سیناتۆری ئیلینۆیز باراك ئۆباما و سـیناتۆر بۆ شـاری نیویۆرك خانمی هێـله‌ری كلنتن ڕاوێژی دژ به یه‌كیان وه‌لا نا كه له ده‌مه‌ته‌قێـكانی پـێشـوودا، واته حه‌وتوویه‌ك پـێش هه‌ڵـبژاردنه‌كانی به‌رایی له كارۆلاینای باشور له گۆڕێدابوون.
هه‌ردووكیان ڕه‌خنه‌یان له بژاره‌ی سه‌رۆك كۆماری جۆن مه‌كـكه‌ین گرت كه پـشـتیوانی له شه‌ڕی عێراقی كردووه و پـشتیوانی له سه‌رۆك بوشـیش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه باج كه‌م بكاته‌وه.
له ده‌مه‌ته‌قێی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا هه‌روه‌ها ئه‌وان پـێـیان له‌سه‌ر دیدوبۆچوونی جیاوازی خۆیان داگرت و له‌و حاڵه‌شـدا ئاماژه‌یان به گه‌لێـك بابه‌ت كرد كه بایه‌خی هاوبه‌شی هه‌ردووكیانی تێدایه.