Accessibility links

ده‌رئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ دوو بازاڕی به‌غدا 72 كه‌س ده‌كوژرێن


پـۆلیس عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له‌ دوو بازاڕی ئاژه‌ڵ له‌ به‌غدا به‌ لایه‌نی كه‌م 72 كه‌س كوژراون و زیاتر له‌ 100 كه‌سی تریش برینداربوون.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ژنێـكی خۆكوژ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی یه‌كه‌می له‌ بازاڕی غه‌زه‌ل له‌ ناوه‌ندی به‌غدا ئه‌نجامداوه‌ و به‌ لایه‌نی كه‌م 46 كه‌سی كوشـتووه‌ و 82 كه‌سی دیكه‌شی برینداركردووه‌.

پاشـان و دوای 20 خوله‌ك ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌م له‌ بازاڕێـكی باشوری به‌غدا ڕوویداوه‌ و به‌ لایه‌نی كه‌م 18 كه‌سیش له‌م هێرشه‌دا كوژراون و هه‌روه‌ها 25 كه‌سی تریش برینداربوون.

هاوكات ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی كوژراو له‌ مانگی یه‌كدا له‌ عێراق زیادی كرد، به‌ڵام به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ‌ زیانه‌ گیانیـیه‌كانی مانگی یه‌كی سـاڵی ڕابردوودا كه‌متره‌ كه‌ هێشتا تا ئه‌و ده‌مه‌ ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق زیاد نه‌كرابوو.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ دوو هێرشی جیادا 2 سه‌ربازی ئه‌مریكایی كوژران، به‌وه‌ش زیانه‌ گیانیـیه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ ماوه‌ی مانگی یه‌كدا گه‌یشـته‌ 39 سه‌رباز. شـایانی باسه‌ له‌ مانگی دوانزه‌ ته‌نها 23 سه‌رباز كوژرابوون.

XS
SM
MD
LG