كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای زانیاری پاكسـتان وه‌باڵی كوشتنی 13 میلیتانی بیانی له ناوچه‌ی وه‌زیرستانی نائارامی باكوری وڵات ده‌خه‌نه پاڵ هێرشـێـكی موشـه‌كی گومان له‌سه‌ری
ئه‌مریكاوه.
كاربه‌ده‌ستان كه ناوی خۆیان ئاشـكرا نه‌كرد ڕایانگه‌یاند كه به لایه‌نی كه‌م فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان هاوشـێوازی ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانسـتان به‌كارهاتووه باوه‌ڕ ده‌كرێت به‌شـداری له‌و هێرشـه‌دا كردبێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن 7 كه‌سی عه‌ره‌ب و 6 كه‌سی خه‌ڵـكی ناوه‌ندی ئاسـیا له‌و هێرشـه‌دا كوژران كه دره‌نگانێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕوویدابوو.
شـایانی باسه هیچ لایه‌ك له پـنتاگۆن و پاكستان ئه‌و هێرشـه‌ی پـشتڕاست نه‌كردۆته‌وه.
له هه‌واڵێـكی تردا هێزی ئاسـمانی پاكستان ده‌ڵێت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بۆمبێـك نزیـك لۆریـیه‌كی له‌شـكری له شـارۆچكه‌ی ئاكورا خه‌تاك ته‌قیـیه‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێـكی گیانی لێـنه‌كه‌وته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت لۆریـیه‌كه سێ كه‌سی له‌ناودا بوو و زیانێـكی ئه‌وتۆی پـێـنه‌گه‌یشت.
هه‌روه‌ها ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پـۆلیس له كوه‌یتا ده‌ڵێت له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له شـوێنێـكی ڕاگرتنی پاسـكیلدا له ده‌ره‌وه‌ی دادگایه‌ك 3 كه‌س برینداربوون.