Accessibility links

ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی كوردسـتان

  • به‌شی ئه‌مریكا

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

یه‌كێـك له‌ میوانانی به‌رنامه‌كه‌ عه‌دنان عوسـمان سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی" ڕۆژنامه‌" بنكه‌ له‌ شـاری سـلێمانی ده‌بێت. هاوكاریشمان به‌ڵێن سـاڵح میوانداری به‌رنامه‌كه‌ ده‌كات.

ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ له‌ كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ پـرسـیاره‌كانتان ڕاسـته‌وخۆ بكه‌ن‌ و بۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

بۆ په‌یوه‌ندیـكردن له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایی‌یه‌: 3861-619-202-1

له توركیاوه به‌م ژماره‌یه‌ش هه‌ر خۆرایی‌یه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیاوه‌ بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1

XS
SM
MD
LG