وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند زاڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی ئه‌مریكا بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌فته‌ی ڕابردوو مۆڵه‌تی پـێش وه‌ختی پـێنهداربوو كه له میانه‌ی كۆڕی ئابوری جیهانیدا له دافۆسی سویسـرا له ته‌نیشـت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـتهكهی دابنیشـێت.
ده‌یڤد گاڵۆست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
كاربه‌ده‌سـتان لێره له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێن نوێنه‌ری ئه‌مریكا پـێشـتر ئیزنی وه‌رنه‌گرتبوو كه له‌گه‌ڵ موتتـهكی پـێـكه‌وه له شـوێـنێـك دیاربكه‌وێت. ئه‌گه‌ر هاتبایه و ئیزنیشی وه‌رگرتبایه پـێی ده‌گوترا كارێـكی وا نه‌كات. به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش كاربه‌ده‌سـتان
هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرنگی سـیاسی ئه‌م بۆنه‌یه كه‌مبكه‌نه‌وه.
خه‌لیلزاد باڵیۆزی پـێشـووی ئه‌مریكا له ئه‌فغانسـتان و له عێراق به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوشی حهپهسـاند كاتێـك شه‌ممه له ته‌نیشت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌رچوو له دانشتنێـكی تایبه‌تی له‌مه‌ڕ ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆبوونه‌وه‌ی داڤۆس.
كاربه‌ده‌سـتانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگاداری ئه‌و ڕووداوه نه‌بوون تا ڕۆژی سـێشه‌ممه كه ڤیدیۆی پـێـكه‌وه دانیشتنیان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانی ئنته‌رنێت بڵاوبوونه‌وه.
شـان مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه بۆ په‌یامنێران قسـه‌ی
ده‌كرد ئاماده نه‌بوو تێبینی له‌سه‌ر ڕاپـۆرتی نیویۆرك تایمز بدات كه گوتوویه‌تی كاربه‌ده‌سـتانی كۆشـكی سـپـی توڕه‌ن له‌به‌ر به‌شـداری خه‌لیلزاد له دانیشتنه‌كه‌دا.
به‌ڵام مه‌كـكۆرمه‌ك پـێشـنیازی كرد كه قسه‌ی باڵیۆز خه‌لیلزاد له‌گه‌ڵ موتـته‌كی شتێـكی زیاتر له ڕێبازی ئێسـتای ئه‌مریكایه كه به دیپلۆماتانی ئه‌مریكایی گوتراوه ئه‌گه‌ر هاتوو له بۆنه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی تووشی كاربه‌ده‌سـتانی ئێران هاتن ڕێزیان نیشـان بده‌ن به‌ڵام لێـیان تێـپهڕن.
مه‌كـكۆرمه‌ك گوتیشی خه‌لیلزاد هیچ باسی ڕێبازی ئه‌مریكای له‌گه‌ڵ موتـته‌كی نه‌كردبوو، وه ئه‌گه‌ر ئێران ده‌یه‌وێت بكه‌وێـته گفتوگۆ ده‌رگا كراوه‌یه به مه‌رجێـك داواكانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم جێبه‌جێ بكات.
" ئێمه له ڕابردوو ئه‌م جۆره شـتانهمان نه‌كردوون و چاوه‌ڕێش ناكه‌م وا بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێرانیـیه‌كان قایل به ڕاگرتنی چالاكی پـیتاندنی یۆرانیۆم و كاره‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار نه‌بن. ڕێـگا هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێرانیـیه‌كان بكه‌وینه گفتوگۆ، به ڕێـگای سـویس، به ڕێـگای ڕایان كرۆكه‌ر و شـیانی ئه‌وه هه‌یه به ڕێـگای وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندیـیه بكرێت، به مه‌رجێـك ئێرانیـیه‌كان ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵبژێرن."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گوتوویه‌تی ئه‌مریكا ئاماده‌ی وتووێـژی سـیاسی له‌گه‌ڵ ئێرانه به مه‌رجێـك تاران ده‌ست له پـیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵـگرێت، كه
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكایی ده‌ڵێن توانای ئه‌وه ده‌داته ئێران چه‌كی ناوه‌كی پێ سـازبكات.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ڕایان كرۆكه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتای ئێرانی له به‌غدا هه‌بووه به‌ڵام ته‌نها له‌سه‌ر باری ئاسایشی عێراق بوونه. حكومه‌تی سـویس ڕۆڵی ناوبژیكارانهی له كاروباری ئاڵوگۆڕی دیپـلۆماسی نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌بووه كه له‌وه‌تای 1980 به ڕه‌سمی په‌یوه‌ندیـیان نه‌ماون.
خه‌لیلزاد ئه‌فغانی ئه‌مریكایی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئێران سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی ئه‌فغانسـتان هه‌بوو كاتێـك له سـاڵی 2003 تا 2005 وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مریكا له كابوڵ خزمه‌تی ده‌كرد.
ده‌مڕاستێـكی خه‌لیلزاد گوتوویه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی جودا و گفتوگۆی نه‌بووه ته‌نانه‌ت ده‌ستیشی له‌گه‌ڵ موتته‌كی لێـنهدابۆوه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی داڤۆس.
له چه‌ند ڕۆژانی داهاتوو خه‌لیلزاد سه‌رۆكایه‌تی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات سه‌باره‌ت به بڕیاری نوێی سـزادانی ئێران له‌به‌ر پـرۆگرامی ناوه‌كی.
هه‌فته‌ی ڕابردوو له به‌رلین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هێزه گه‌وره‌كانی دیكه‌ی جیهان ڕه‌شـنووسی بڕیارێـكیان په‌سه‌ندكرد كه به‌پـێی ڕاپـۆرتان ڕێـگای سه‌ودای بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران نادات هی ئه‌و كهرسـته و ته‌كنه‌لۆژیایانه‌ی كه بۆ دوو مه‌به‌ستی له‌شـكری و مه‌ده‌نی به‌كارده‌هێنرێن. هه‌روه‌ها ڕێـگای پـشـكنیـنهوهی باره‌كانی ئاسـمانی و ده‌ریایی كه به‌ره‌و ئێران ده‌چن ده‌دات.
زاڵمای خه‌لیلزاد به‌هۆی ئێران له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕه‌خنه‌ی لێـدهگیرێت
- David Gollust