فه‌رمانڕه‌وای ئـسته‌نبوڵی گه‌وره‌ترین شـاری توركیا ده‌ڵێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه 19 كه‌س ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گیانیان له ده‌سـتدا له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه باڵه‌خانه‌ی
كارگه‌یه‌كی هه‌ژاند.
فه‌رمانڕه‌وا معه‌مه‌ر گوله‌ر گوتی نزیكه‌ی 70 كه‌سی دیكه‌ش له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا برینداربوون. هه‌رچه‌ندێـكه گوتی پـێده‌چێت هۆی ته‌قینه‌وه‌كه ڕووداوێـكی به‌ڕێـكه‌وت بووبێت.
ته‌له‌فیزیۆنی توركیا وێنه‌ی باڵه‌خانه وێرانه‌كه‌ی په‌خشـكرد كه دار و به‌رد و پارچه شـووشه‌ی په‌نجه‌ره‌كانی به ده‌وری خۆیدا بڵاوبووبۆوه. كارمه‌ندانی فریاگوزاری و كارمه‌ندانی پـزیشـكی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژماره‌یه‌كی تری خه‌ڵـكی ڕزگار بكه‌ن كه له ژێر داروپه‌ردوی ڕوخاوی باڵه‌خانه‌كه‌دا قه‌تیس ماون.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێن باڵه‌خانه‌كه كارگه‌یه‌كی ده‌مه‌قاچانی مۆڵه‌ت پـێـنه‌دراوی تیادابووه له‌گه‌ڵ ماڵی ژماره‌یه‌ك كرێـكاری چنینی كوتاڵیش.