سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دووباره به‌ڵێنی دا كه وڵاته‌كه‌ی گوێڕایه‌ڵی
فشـاره‌كانی خۆرئاوا بۆ ڕاگرتنی ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی نابێت.
له وته‌یه‌كیدا ڕۆژی چوارشه‌ممه له شـاری بوشه‌هر له باشوری وڵاته‌كه‌دا به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕایگه‌یاند تاران خه‌ریكه له ئاستێـكی باڵای پـرۆگرامی ناوه‌كی نزیـك ده‌بێـته‌وه.
بوشه‌هر شـوێنی یه‌كه‌مین ده‌زگای وزه‌ی ناوه‌كی تارانه كه له لایه‌ن ڕوسـیاوه بونیادكراوه. هه‌روه‌ها ڕوسـیا سـووته‌مه‌نی بۆ ده‌زگاكه دابینكردووه، كه ئێران ده‌ڵێت له ناوه‌ڕاستی ئه‌مسـاڵه‌وه ده‌ستبه‌كارده‌كات.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتووێـژیان كرد سه‌باره‌ت به شـیانی سـه‌پاندنی ئابڵۆقه‌ی سـێهه‌می به‌سه‌ر تاران‌دا به‌هۆی شـكستهێنانی له ده‌سـتـهه‌ڵـگرتن له پـرۆسه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم، كه ڕه‌نگه چه‌كی ناوه‌كی لێ به‌رهه‌مبێت.
ئێران ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئابڵۆقه‌ی زیاتر به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا بسـه‌پـێنرێت ئه‌وا ئه‌نجامێـكی ڕاسته‌قینه‌ی لێـده‌كه‌وێته‌وه.