سـیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی كۆماریـیه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له سـتانی فلۆریدای برده‌وه، ئه‌وه‌ش گوڕوتینێـكی به‌هێزی ده‌داتێ له پـێشـبڕكێـی پاڵێوراوانی پارته‌كه‌ی بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
له به‌ره‌ی دیموكراته‌كانیش سـیناتۆر هێـله‌ری كلنتن توانی سه‌ركه‌وتنێـكی گه‌وره به‌ده‌سـتبهێنێت، هه‌رچه‌نده هه‌ڵمه‌تێـكی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وتۆی نه‌كردبوو.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا براین واگنه‌ر له شـاری میامی فلۆریداوه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
كاندیده‌كان له هه‌ردوو لایه‌نی كۆماری و دیموكراته‌كان ده‌یانویست نمایشـێـكی به‌هێزیان هه‌بێت له سـتانی فلۆریدای باشوری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك خۆ
ئاماده‌كردنێـك بۆ هه‌فته‌ی ئاینده كه ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیانه له زیاتر له 20 سـتاندا ده‌كرێت. شـاره‌زا و پـسـپـۆر ده‌ڵێن ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌رایـیانه‌ی ڕۆژی 5 ی دوو پـێده‌چێت ئه‌وه دیار بكات كام یه‌كێـك له كاندیـده‌كان ده‌ستنیشـانكردن به ده‌ستده‌هێنێت.
جۆن مه‌كـكه‌ین سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ی ده‌خاته سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی پـێشـتری له دوو سـتانی تری سه‌ره‌كی له‌م هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیانه‌دا. به‌پـێی ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ستانی فلۆریدا سـیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین به پله‌ی یه‌كه‌م و میت ڕۆمنی فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی سـتانی ماسـه‌چوسیتس به پله‌ی دووهه‌م و ڕوودی جولیانیش شـاره‌وانی پـێشـووی شـاری نیویۆرك به پله‌ی سـێهه‌م بووه و مایك هه‌كه‌بی به پله‌ی چوارهه‌م.
له ڕاوه‌رگرتنه گشتیـیه‌كاندا مه‌كـكه‌ین پـشتیوانی زۆری له نێو خانه‌نشـینان و به هه‌مان شـێوه‌ش ئه‌مریكایـیه كۆبایـیه‌كاندا له ناوچه‌ی میامی به‌ده‌سـتهێناوه.
له لێـدوانێـكدا بۆ لایه‌نگرانی سـیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین گوتی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی له فلۆریدا به‌ره‌و پـێشـچوونێـكه بۆی له هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌ی ڕۆژی پـێنجی دوودا كه به سـووپه‌ر تویزده‌ی ناسـراوه.
سـیناتۆر مه‌كـكه‌ین ده‌ڵێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ده‌كرێت بگوترێت هه‌ڵـبژاردنێـكی به‌رایی نیشتیمانیمان ده‌بێت وه‌ك چۆن له‌م وڵاته‌دا هه‌مانبووه، وه ده‌شڵێت سووره له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا و بـبێته ده‌سـتنیشـانكراوی كۆماریـیه‌كان بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
میت ڕۆمنیش له لـێدوانێـكدا به لایه‌نگرانی خۆی گوت هێشتا پـێشـبڕكێـكه ته‌واو نه‌بووه و په‌یمانیشی دا به‌رده‌وامبێت له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردندا و سه‌نگی خسـته سه‌ر پـێویستی به هێنانی بیرۆكه‌ی نوێ بۆ واشـنتۆن.
میت ڕۆمنی ده‌ڵێت" ئینجا ڕێبازی دوروست بۆ ئه‌مریكا به‌هێزكردنی حكومه‌ت نیـیه، به‌ڵـكو به‌هێزكردنی گه‌لی ئه‌مریكایه و ده‌شڵێت بۆ ئه‌وه‌ش پـێویسـته گۆڕانكاری له واشـنتن بكرێت و ئه‌و گۆڕانكاریـیه‌ش له ئێمه‌وه ده‌ستپـێده‌كات.
له پـێشـبڕكێی دیموكراته‌كانیشـدا سـیناتۆر هێله‌ری كلنتن سه‌ركه‌وتنێـكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر
باراك ئۆبامای ڕكابه‌ری سه‌ره‌كیدا هێنا و جۆن ئێدواردیش به پله‌ی ستێهه‌م هات. هێـله‌ری ته‌نها كاندیدی دیموكراته‌كان بوو كه له فلۆریدا بوو له ڕۆژی ده‌نگدانه‌كه‌دا، چونكه دیموكراته‌كان ڕێـكـكه‌وتبوون هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردن نه‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌و جیاوازی ڕوانیـنانه‌ی له نێوان كاربه‌ده‌ستانی دیموكراتی سـتانه‌كه و ڕێبه‌رانی نیشتیمانی دیموكراته‌كانیشـدا هه‌بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشـانه‌شـدا هێـله‌ری به لایه‌نگرانی گوت به‌شـداریـكردن له ده‌نگدانه‌كه‌ی ڕۆژی سـێشه‌ممه‌دا به‌هێزبووه و سه‌ركه‌وتنیشی گوڕێـكی گرنگ ده‌دات به هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی.
سـیناتۆر هێـله‌ری كلنتن ده‌ڵێت" ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و به ملیۆنان ئه‌مریكایـیه‌یه كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌یامێـكی ڕوون و ئاشـكرا ده‌نێرن و تیایدا ده‌ڵێن ئه‌مریكا هاتۆته‌وه و به‌رپـرسـێـتی خۆمان وه‌رده‌گرینه‌وه."
كاندیده‌كانی هه‌ردوو لایه‌نی دیموكراته‌كان و كۆماریـیه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن به‌ر له ده‌نگدانه‌كه‌ی سێـشه‌ممه‌ی داهاتوو واته سـووپه‌ر تویزده‌ی. ڕۆژی چوراشه‌ممه‌ش كاندیده‌كانی كۆماریـیه‌كان له سـتانی كالیفۆرنیا گفتوگۆی ڕووبه‌ڕوو ده‌كه‌ن و ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش دیموكراته‌كان له شـاری لۆس ئه‌نجلس هه‌مان جۆر گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
جۆن مه‌كـكه‌ینی كۆماری و هێـله‌ری كلنتنی دیموكرات له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی فلۆریدا ده‌یـبه‌نه‌وه
- Brian Wagner