سه‌رۆك بوش شه‌وی دووشه‌ممه ئاماده‌ی به‌ر كۆنگرێسی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت و وتاری سـاڵانه‌ی پـێشـكه‌ش به ئه‌مریكایـیه‌كان ده‌كات.
یاریده‌ده‌رانی كۆشـكی سـپی ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه دوایـین سـاڵی خولی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بوشه، هه‌ر بۆیه سه‌رۆك بوش كاتی زۆر بۆ پـیاداچوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی سـاڵانی ڕابردوو ته‌رخان ناكات.
یاریده‌ده‌رانی ده‌ڵێن له بری ئه‌وه ڕاپـۆرتی سه‌رۆك بوش بۆ كۆنگرێس و ئه‌مریكا سه‌نگ ده‌خاته سه‌ر ئاینده و ڕیزبه‌ندی مه‌سه‌له پـڕ بایه‌خه‌كانی سه‌روو لیستی خۆی له دوایـین سـاڵی سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌بێت.
واش پـێشـبینی ده‌كرێت سه‌رۆك بوش له وتاره‌كه‌ی شه‌وی دووشه‌ممه‌یدا بۆ گۆنگرێس و ئه‌مریكایـیه‌كان داوا له كۆنگرێس بكات به خێرایی پـێشـنیازی بوژێنه‌ره‌وه‌ی ئابوری بۆ بازرگانی و كاردارن په‌سه‌ند بكات، له پـێناو ئه‌وه‌ی ڕێـگه له خزانی ئابوری ئه‌مریكا له به‌ره‌و سـسـتی بچێت. هاوكات سه‌باره‌ت به ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا پـێشـبینی ده‌كرێت سه‌رۆك بوش له وتاره‌كه‌یدا هانی كۆنگرێسی ئه‌مریكایی بدات تاوه‌كو ده‌سه‌ڵاتی وهگرخستنهوهی پـرۆگرامی چاودێریـكردن په‌سه‌ند بكات و بێ ئه‌وه‌ی پـێویست به وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی بكات، واته ئه‌و پـرۆگرامه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا به هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی ده‌بێت گوێ له په‌یوه‌ندیـیه تهلهفۆنیـیهكانی نێوان ئه‌مریكایـیه‌كان و كه‌سـانی بیـیانی بگرێت ئه‌وانه‌ی گومانی په‌یوه‌ندیـیان به تێرۆریسـتانه‌وه لێـده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به‌م وتاره چاوه‌ڕوانكراوه‌ی سه‌رۆك بوش په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفســن له كۆشـكی سـپـیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی و خالید فه‌تاح به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:57 خوله‌كه.