له ئاكامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێـكی گه‌وره له باڵه‌خانه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراقی له ناو جه‌رگه‌ی به‌غدای پایته‌خت باڵه‌خانه‌ی ناوبراو زیانی زۆری لێـكه‌وتووه.
هه‌رچه‌نده زیانی گیانی ئاكامی ئاگره‌كه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه چه‌ند كاتژمێرێـك هه‌وڵ و كۆشـشیان بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی ئاگره‌كه داوه تا له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ئاگره‌كه‌یان كوژاندۆته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـان ده‌ڵێن له‌و ده‌مه‌ی لێـكۆڵه‌ره‌وان له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان له هه‌مان كاتیشـدا هێزه‌كانی پـۆلیس ده‌ستبه‌جێ به‌ربه‌ستی ئاسایشـیـیان به ده‌وری باڵه‌خانه‌ی بانكی ناوه‌ندیدا دامه‌زراندووه.