كاربه‌ده‌ستانی له‌شـكری عێراق ده‌ڵێن تانـك و هێزه‌كانیان گه‌یشـتنه شـاری موسـڵ له باكور بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێـكی نوێ له دژ شه‌ڕكه‌رانی ئه‌لقاعیده له عێراق.
به‌رپـرسـان باسایان له ژماره‌ی هێزه‌كان نه‌كردووه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌یشـتنه شـاری عه‌ره‌بی سوننه و كورده‌كان كه ته‌قینه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو بووه هۆی كوشتنی 34 كه‌س و برینداركردنی زیا له 200 ی دیكه. كۆماندارانی ئه‌مه‌ریكا ئاشـكرایان نه‌كردووه به چ شـێوه‌یه‌ك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌م هه‌ڵمه‌ته به‌شـداری ده‌كه‌ن.
به‌رپـرسـان ده‌ڵێن شه‌ڕكه‌رانی ئه‌لقاعیده له عێراق له هه‌ڵمه‌ته سه‌ركه‌وتووه‌كانی كه له دژیان ئه‌نجامدرا له ئه‌نبار و به‌غدا و هه‌رێمه‌كانی تری باكور به‌ره‌و موسـڵ هه‌ڵـهاتوون. جێی باسه موسڵ گه‌وره‌ترین شـاری باكوری عێراقه و به بنكه‌یه‌كی ملیشـیا سـوننه‌كان دائه‌نرێت.
له توندوتیژیـیه‌كی تردا كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن سه‌ربازێـكی ئه‌مه‌ریكایی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له كاتی پاسه‌وانكردنی له به‌غدا كوژراوه.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی شـاری موسڵ و بێزاری دانیشتووانی ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووی ئه‌و شـاره په‌یامنێرمان ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتێـكی له‌وێوه ناردووه.
له لایه‌كی تره‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خواردن و پـێـداویستی ڕه‌وانه‌ی شـاری موسڵ كردووه به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سـانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كه ڕزگاریان بووه. په‌یامنێرمان عومه‌ر فه‌رهادی له شـاری هه‌ولێره‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه.
ده‌توانن گویبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.