نووسه‌ری تورك ئلنور چه‌ڤـك له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی باس له پـه‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردسـتان و توركیا ده‌كات و ده‌ڵێت پـێویسـته كاربه‌ده‌ستانی توركیا به شـێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی هه‌رێمی كوردستاندا په‌یوه‌ندی بكه‌ن. ده‌شڵێت كورد و تورك هه‌ردووكیان به‌رپـرسـیارن له به‌رامبه‌ر تێـكچوونی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوانیان. هه‌روه‌ها هیواشی خواست كورد وه‌ك هاوڵاتیـیه‌كی پله یه‌ك له توركیادا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌كانی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیستی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:42 خوله‌كه.