ئه‌ندامێـكی باڵای كۆمیته‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نی سـیناتی ئه‌مریكا داوا له ڕێبه‌رانی عێراق ده‌كات به ڕێـكـكه‌وتنێـكی سـیاسی بگه‌ن، هۆشـداریشی دا به‌وه‌ی ئه‌گه‌ربێت و له‌و كاره‌دا شـكست بهێنن ئه‌وا ڕه‌نگه ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان بكه‌وێته ژێر مه‌ترسـیـیه‌وه. جاك ڕید سـیناتۆری دیموكراتی سـتانی ڕۆد ئایڵه‌ند ڕۆژی هه‌ینی و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له یازه‌دهه‌مین گه‌شتیدا بۆ عێراق ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی دا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دێبورا ته‌یت له كاپـیتـڵ هێـڵی باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان به‌ڵێن سـاڵح و سـه‌ڵاحی پـیرۆتی به كوردی ئاماده‌یان كردووه.
سـیناتۆر جاك ڕید ده‌ڵێت له ئاكامی سـتراتیژیـیه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ زیادكردنی هێزه سه‌ربازیـیه‌كان له عێراق به‌ره‌وپـێشـچوونی ئاسایشی هه‌بووه و ده‌شێت ئه‌و به‌ره‌و
پـێشـچوونه ئاسایشـیـیه بڕه‌وێـته‌وه به‌بێ هه‌نگاونان ڕووه‌و ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی سـیاسـیـیانه له عـێراق.
"ده‌سـكه‌وته‌كانی ئاسایش ڕاسـته‌قینه‌ن، به‌ڵام بۆی هه‌یه به پـێـچه‌وانه‌شی ڕووبده‌ن."
له میانه‌ی كـۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له كونگرێس سـیناتۆر ڕید گومانی له شـیانی كاریگه‌ریـیه‌كانی ئه‌و به‌رنووسی یاسایه هه‌بوو كه له‌م مانگه‌دا له په‌رله‌مانی عێراقدا په‌سه‌ندكرا و به‌پـێی ئه‌و به‌رنووسه بوار ده‌ڕه‌خسێت ئه‌ندامانی پـێشـووی پارتی به‌عسی سه‌دام حسـێن كه عه‌ره‌بی سوننه زیاتر باڵی كێشـابوو به سه‌ریدا بگه‌ڕێنه‌وه ناو پـۆسـته‌كانی حكومه‌ت و یان خانه‌نشـین بكرێن.
سه‌رۆك بوش سـتایشی په‌رله‌مانی عێراقی كرد بۆ ئه‌و بڕیاره‌یان و به هه‌نگاوێـكی گرنگ ناوزه‌دی كرد ڕووه‌و ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی عێراقیـیه‌كان.
به‌ڵام سـیناتۆر ڕید ده‌ڵێت دڵـنیا نیـیه له‌وه‌ی وابێت:
" پـێده‌چێت قانونه‌كه بـبێته هۆی پاكبوونه‌وه‌یه‌كی نوێی سـوننیـیه به‌عسـیـیه‌كان له نێو حكومه‌تدا، كه له ڕاسـتیدا قانونه‌كه بۆی هه‌یه پـێشـنیاری خانه‌نشـینی به خه‌ڵـك بكات، به‌ڵام بۆشی هه‌یه به شـێوه‌یه‌كی به‌رچاو پـێشـی ئه‌و كه‌سـانه‌ش بگرێت كه له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری، زانیاری، دارایی و وه‌زاره‌تی گرنگدا كار ده‌كه‌ن. كه‌وا بوو به جێـگای ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی بچێت بۆی هه‌یه له ڕاستیدا به ده‌ستێـك یارمه‌تیـیه‌كه بكات و به ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ش فشـار بۆ سوننه‌یه به‌عسـیـیه‌كان زیاتر بهێنێت كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابچن.
سـیناتۆرێـكی تری سه‌ره‌كی دیموكراته‌كان جۆ بایدن له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی سـیناتۆر هاری ڕیددایه له‌سه‌ر به‌ره‌و پـێشـچوونی سـیاسیـیانه له عێراق.
" ئه‌وان گه‌لێـك گه‌لێـك له چاره‌سه‌ری سـیاسی دورن."
سـیناتۆر بایدن له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا وازی له‌وه هێنا بـبێته به‌ربژاری دیموكراته‌كان بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كۆمیـته‌ی په‌یوه‌ندیـیه ده‌ره‌وه‌یـیه‌كان له سـیناتدا ده‌ستپـێـكردۆته‌وه. پلانیشی هه‌یه كۆمیته‌كه‌ی له نزیـكه‌وه چاودێری سـیاسه‌ته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش سه‌باره‌ت به عێراق بكات.
جۆ بایدن له لـێدوانێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا پـێشـتر گوتوویه‌تی فشـار ده‌خاته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆ په‌سه‌ندكردنی پـێشـنیازه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری سـیاسی عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی سـیسـتمی حكومه‌تی فیدراڵی كه ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند تیایدا دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی ئه‌و فیدراڵیـیه‌ته پـێـكده‌هێنن.
ئامانجی ئه‌م پـێشـنیازه‌ش ئه‌وه‌یه هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بكشـێنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرفت و پـشـێویـیه‌ك له پاش خۆیان جێبهێڵن.
له كۆشـكی سـپـیش ده‌ینا پـێرینۆ، ده‌مڕاستی كۆشـكی سپی وێناكردنێـكی جۆراوجۆری عێراقی كرد.
" به‌م زووانه به شـێوه‌یه‌كی ڕوون هه‌ندێـك سه‌ركه‌وتنمان له عێراقدا بووه، كارێـكی له ڕاده به‌ده‌ر ماوه ئه‌نجام بدرێت. عێراق شـوێنێـكی جێـگای مه‌ترسـیـیه و ئێمه هێشتاش گرفتێـكی جدی ئه‌لقاعیده‌مان هه‌یه.
پـێرینۆ ده‌شڵێت مه‌سه‌له‌ی عێراق یه‌كێـك ده‌بێت له‌و ته‌وه‌رانه‌ی سه‌رۆك بوش له میانه‌ی وتاره سـاڵانه‌كه‌یدا ڕۆژی دووشه‌ممه شه‌وه‌كه‌ی باسی لێوه ده‌كات.
سـیناتۆرێـكی ئه‌مریكایی ده‌ڵێت ئاسایشی عێراق به‌نده به به‌ره‌و پـێشـچوونی سـیاسی
- Deborah Tate