كۆفی ئه‌نانی سـكرتێری پـێشـووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت پـێشـێـلكاری نابه‌جێ و پلان بۆ داڕێژراو له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای كینیا ڕوویداوه و به ده‌یان كه‌س له میانه‌ی
شه‌ڕی ئه‌م دوایـیه‌ی نێو وڵات‌دا بوونه‌ته قوربانی.
ڕۆژی شه‌ممه شه‌ڕ و پـێـكدادان له شـاری ناكورو له كینیا به‌رپابوو. كینیا دووچاری شه‌ڕ و پـێـكدادانی ڕه‌گه‌زی بۆته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سه‌رهه‌ڵـدانی توندوتیژی دوای هه‌ڵـبژاردن له كینیا. تا ئێسـتا نزیكه‌ی 700 كه‌س له‌و شه‌ڕ و توندوتیژیـیه‌دا كوژراون.
ژماره‌ی كوژراوانی شه‌ڕی دوو ڕۆژه‌ی ڕابردوو له شـاری ناكورو كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای وڵات گه‌یشـتۆته 25 كه‌س . ده‌سه‌ڵاتدارانی كینی ڕۆژی شه‌ممه لاشه‌ی 16 كه‌سی سـووتاویان ته‌سلیم به مردووخانه‌ی شـاری ناكورو كرد.
ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیـیانی شـاره‌كه په‌نایان بۆ كڵـێسـاكان بردووه تاوه‌كو خۆیانی تیایدا حه‌شـار بده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی شه‌ڕی ڕۆژانی پـێـنجشه‌ممه و هه‌ینی ڕابردووی نێوان گه‌نجان كه تیایدا كوته‌ك و چه‌قۆ و تیر و كه‌وان دژ به یه‌ك به‌كارهێنا. له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی پـۆلیس ده‌ڵێن زانینی ئاماری بریندارانی ئاكامی ئه‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو كارێـكی سه‌خته. هاوكات ده‌شڵێن چه‌ندان خانووبه‌ره سـووتاون.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه سـكرتێری گشتی پـێشـووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كوفی ئه‌نان ڕۆژی شه‌ممه سه‌ردانی شـاری مۆلۆی كرد، ئه‌و شـاره‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕی توندوتیژیـیه‌وه به هه‌زاران له دانیشتووانی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون.