Accessibility links

بۆ ڕۆژی چوارهه‌م فه‌له‌ستیـنیـیه‌كانی غه‌ززه‌ به‌رده‌وامن له‌ په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ میسر


وا بۆ چوارهه‌مین ڕۆژه‌ له‌و ده‌مه‌وه‌ی میلیشـیاكانی فه‌له‌ستینی دیواری به‌ربه‌سـتی سـنووریـیان له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوودا داڕمان به‌ هه‌زاران له‌ فه‌له‌ستینیـیه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌په‌ڕێنه‌وه‌ ناو خاكی میسر.

بۆ یه‌كه‌م جار ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ سـه‌دان ئۆتۆمبیل له‌ غه‌ززه‌وه‌ سـنووریان به‌زاند و چوونه‌ ناو خاكی میسـره‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی میلیشـیا فه‌له‌ستینیـیه‌كان به‌ بلدۆزه‌ر كه‌لێنێـكی نوێـیان كرده‌ نێو دیواری به‌ربه‌ستی سـنووری نێوان غه‌ززه‌ و میسـر.

هێزه‌كانی پاسـه‌وانانی میسری ڕۆژی هه‌ینی به‌ مه‌به‌سـتی ڕێـگرتن له‌ په‌ڕینه‌وه‌ی به‌ سـه‌دان له‌ فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان بۆ نێو میسـر ئاوڕشـێنی فه‌له‌ستینیـیه‌كانیان كرد، به‌ڵام شـكسـتیان له‌ به‌ربه‌ستـكردنی په‌ڕینه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیـیه‌كان هێنا.

به‌هۆی ئه‌و ئابڵۆقه‌یه‌ی كه‌ ئیسرائیل به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌یدا له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌پاندی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌ موشـه‌كبارانی باشوری ئیسرائیلی، هه‌ر بۆیه‌ بۆ كڕینی كلوپه‌ل و پـێداویستی ڕۆژانه‌یان به‌ سه‌دان فه‌له‌ستینی ده‌چنه‌ ناو خاكی میسـره‌وه‌.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ وته‌بێژێـكی ئیسرائیلی ده‌ڵێت ئه‌و نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی گروپی حه‌ماس كه‌ كۆنتڕۆڵی كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كات، واڵابوونی سـنوور بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی تێرۆریسـتان چه‌ك به‌كاربهێنێت.

XS
SM
MD
LG