هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی.
ئه‌م دیارده‌یه وه‌ك له ڕاپـۆرتی گه‌لێ له ڕێـكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كاندا ئاماژه‌ی پـێـكراوه له زۆرێـك له وڵاتانی جیهاندا هه‌یه، وه‌لێ له وڵاته‌كانی جیهانی سـێهه‌مدا و یان وه‌ك ده‌گوترێت له وڵاتانی به‌ره‌و ڕسـكانچوودا زه‌قترن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بانكی جیهانی، سـندوقی دارایی نێونه‌ته‌وه‌یی وا باس له گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن كه له پاش دیارده‌ی تێرۆریزم گه‌وره‌ترین كێشـه‌یه له جیهاندا. له ڕاپـۆرته‌كانی ئه‌و ڕێـكخراوانه‌شـدا ئاماژه كراوه به عێراق، به هه‌رێمی كوردستانه‌كه‌شـیـیه‌وه له ڕیزی پـێشـه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵین له جیهاندا.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م جاره‌ی بانۆرامادا سه‌نگی ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ڕوانگه‌ی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی له‌سه‌ری نووسـراون، به تایبه‌تیش ڕاپـۆرته‌كه‌ی مایكڵ ڕوبن، لـێـكۆڵه‌ره‌وه له نێوه‌ندی ئنته‌رپـرایسی بنكه له واشـنتن و ڕاپـۆرته‌كه‌ی كه‌یت كلارك له ئاژانسی ده‌نگوباسی BBC له به‌ریتانیا.
شـیكه‌ره‌وه‌كان وای بۆ ده‌چن یه‌كێـك له‌و مه‌ترسـیـیانه‌ی له ئاكامی گه‌نده‌ڵی له نێو كۆمه‌ڵـگادا دروست ده‌بێت هاتنه كایه‌ی هه‌ستی نا دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیـیه و ئه‌وجا كه‌وتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و بێـزاری به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات و ئه‌گه‌ریش هاتوو هه‌وڵی ڕژد نه‌درێت بۆ چاره‌سه‌ركردن، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسـتی گه‌نده‌ڵی ئه‌وا به دوری نازانن سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له شـێوازی توندوتیژیدا خۆی بـبینێـته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9:41 خوله‌كه.