ئه‌نفال له مێژووی خۆی و هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌ی كورددا كاره‌ساتێـك نه‌بووه هه‌ر وا له خۆڕا، یان خۆڕسـكانه، یان له سـروشته‌وه دروست بووبێت، به‌ڵـكو وه‌ك زۆرێـك له چاودێران كۆكن له‌سه‌ری پـرۆسه‌یه‌كی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن بووه له عێراق بۆ
لێـسه‌ندنه‌وه، یان تێـكشـاندنی ناسـنامه‌ی كوردبوون.
ئه‌نفال دۆسـێـیه‌كی گه‌وره‌وگران بووه به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی سـیاسی كوردیـیه‌وه بۆ دادگایـیكردنی سه‌ركرده له‌شـكریـیه‌كان و به‌شـداربووانی ئه‌م شـاڵاوه له‌شـكریـیه‌ی دژی كورده‌كانی باكوری عێراق كرا له سـاڵی 1988 دا.
لـێـكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه و ڕیپـۆرتاژێـكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌نفال كراون و زۆربه‌شـیان ئه‌نفال به جێنۆسـاید و یان كۆمه‌ڵـكوژی گه‌لێـك ده‌ناسـێنن. زۆرێـكیش له نێوه‌ند و كه‌سـایه‌تیـیه بیانیـیه‌كان ئه‌و ڕه‌فتارانه و سـیاسه‌ته‌كانی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌و سه‌روه‌خته‌ی به‌غدایان به‌رامبه‌ر به كورد وا ناوزه‌دكردووه كه دژ به بیروڕا و پـرنسـیبه‌كانی ڕێـكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
جێی خۆیه‌تی لێره‌دا بـپـرسین ئایا ئه‌و كاته ڕژێمی به‌غدا ئه‌م یاسایانه‌ی نه‌ده‌زانی؟
ئایا دامه‌زراوه‌كانی UN ئه‌و تیوریـیانه‌ی دایان ڕشـتوون بۆ بارێزگاریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ، بۆ په‌یڕه‌وی ناكات؟
هه‌وڵه‌كان تا چه‌ندێـك سه‌ركه‌وتووبوون، یان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن بۆ ناساندنی ئه‌نفال به جێنۆساید له‌سه‌ر ئاسـتی نێونه‌ته‌وه‌یی؟
له سـاڵی پاردا ژماره‌یه‌ك له گه‌وره كاربه‌ده‌سـتانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسـێن ڕووبه‌ڕووی تاوانی ئه‌نفال كرانه‌وه و دادگای باڵای عێراقیش بڕیاری خۆی دا به‌سه‌ریاندا. ده‌شـگوترێت پـرۆسه‌ی دادگایـیكردنه‌كه‌ی ئه‌نفال هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وه‌ی به‌شـداری له‌و شـاڵاوه‌دا كردبێت دادگایی ده‌كرێت. به‌ڵام ده‌شـبێت ئاماژه بكه‌ین به‌وه‌ی هه‌تا ئێسـتاش بڕیاره‌كانی دادگا له‌سه‌ر گوناهباركراوه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێـكـكه‌وتی 26 ی یه‌ك له شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتان كۆنفرانسی ئه‌نفال ده‌ستپـێـده‌كات. ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له ڕه‌وشی ئه‌م كۆنفرانسه ئاگاداربین له به‌رنامه‌ی ئه‌م جاره‌ی هه‌له‌و واشــنتۆندا هاوكارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه میواندارێتی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووس ڤینۆس فایه‌ق و سه‌ردار عه‌بدوڵـڵای كرد، كه بۆخۆشـیان ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ڕێـكخه‌ری كۆنفرانسه‌كه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46:39 خوله‌كه.