Accessibility links

سه‌رۆكی ئه‌لبانیا له‌و مه‌ترسـیـیانه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو كۆسۆڤۆ سه‌ربه‌خۆبێت


سه‌رۆك كۆماری ئه‌لبانیا بامیر تۆپی ئه‌و مه‌ترســیـیانه‌ به‌ هێند وه‌رناگرێت كه‌ سه‌ربه‌خۆیی بۆ كۆسۆڤۆی سـڕبیا ناسه‌قامگیری له‌ به‌ڵكانی به‌ دوادا دێت.

ڕێبه‌ری ئه‌لبانی هۆشـداری به‌ دژی وه‌دواخسـتنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ دا. ناوبراو گوتی قانوندانه‌رانی هه‌رێم له‌ پـرستینا به‌ قه‌ناعه‌ت گه‌یشتوون كه‌ ته‌نیا كۆسـۆڤۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆ و دیموكراتیـك له‌ نێوان سـنووره‌كانی ئێسـتای كه‌ مه‌یلی بۆ لای ئه‌وروپا بـبێت ده‌توانێت ده‌سته‌به‌ری سه‌قامگیری له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا بێت.

به‌ڕێز تۆپی له‌سه‌ر گرنگی ڕێزلێنان بۆ ده‌ستور پـێی داگرت‌ و ڕێزی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له‌ باشتربوونی به‌رچاوی هه‌لومه‌رجی ئاسایش و جوڵانه‌وه‌ی ئازادی بۆ كه‌مینه‌ی سـڕبیای گرت.

جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕۆزمه‌ری دیكارلۆ، له‌ سه‌ردانی خۆی له‌ كۆسۆڤۆدایه‌ و پـێی له‌سه‌ر دیدوبۆچوونی ئه‌مریكا داگرت كه‌ بڕیارێـك له‌سه‌ر ئاسـتی داهاتووی كۆسۆڤۆ ده‌بێت به‌ زووترین كات بێته‌ گۆڕی.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ سه‌رۆك وه‌زیری كۆسـۆڤۆ گوتی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی كۆسـۆڤۆ چه‌ند ڕۆژێـكی زیاتر نه‌ماوه‌.

XS
SM
MD
LG