له‌شـكری پاكستان ده‌ڵێت سه‌ركه‌وتووانه موشه‌كێـكی مامناوه‌ندی هاوێـژی تاقیكردۆته‌وه كه ده‌توانێت سه‌ری ناوه‌كی هه‌ڵـگرێت.
له ڕاگه‌یاندنێـكدا هاتووه موشه‌كی شـاهین یه‌ك له شوێنێـكی نه‌زانراوه‌وه ته‌قێنراوه له میانه‌ی مانۆڕێـكی له‌شـكریدا.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه موشه‌كه‌كه ده‌گاته دورایی نزیكه‌ی 700 كیلۆمه‌تر.
دوابه‌دوای تاقیكردنه‌وه‌كه ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌شفه‌ق كیانی ئه‌و مه‌ترسـیانه‌ی وه‌لاوه ناوه كه چه‌كی ناوه‌كی پاكستان بكه‌وێته ده‌ست تێرۆریسـتانه‌وه و ئه‌و نیگه‌رانیـیانه‌شی ڕه‌تكرده‌وه و وای دانان كه له جێی خۆیدا نین. ژه‌نه‌ڕاڵ كیانی گوتوشـێتی هێزی له‌شـكری پاكستان له توانایدایه به هه‌موو شـێوه‌یه‌ك عه‌مباری چه‌كی ناوه‌كی وڵاته‌كه بـپارێزێت.