نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت حكومه‌ت ده‌ستیـكردووه به هێرشـێـكی به‌رفراوانی له‌شـكری دژی ئه‌لقاعیده له شـاری موسـڵی باكوری عێراق دوابه‌دوای دوو
ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌و شـاره‌دا.
ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی وتارێـكیدا له شـاری كه‌ربه‌لای پـیرۆزی شیعه‌كان له عێراق، سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه داوه هێزه سه‌ربازیـیه‌كان كه‌وتوونه‌ته ڕێ به‌ره‌و موسـڵ و گوتوشێتی ئه‌و شـه‌ڕه یه‌كلایـیكه‌ره‌وه ده‌بێت.
شـایانی باسه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆكی پـۆلیسی شـاری موسـڵ عه‌مید سـاڵح محه‌مه‌د و دوو ئه‌فسه‌ری تر به هێرشـێـكی خۆكوژی كوژران له‌و ده‌مه‌ی سه‌ردانی شـوێنی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی كوشـنده‌یان ده‌كرد كه ڕۆژێـك پـێشتر شـاری موسـڵی هه‌ژاندبوو.
هه‌روه‌ها سه‌ربازێـكی عێراقی و سه‌ربازێـكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هێرشه‌كه‌ی پـێـجشه‌ممه‌دا برینداربوون.
به‌پـێی دوا ئاماری زیانه گیانیـیه‌كانی ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی موسـڵ 34 كه‌س كوژراون و زیاتر له 200 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له ڕووداوێـكی جیادا و له باشوری عێراق، كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری كه‌ربه‌لا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك گه‌وره مه‌لایه‌كی شـیعه به ناوی شێخ عه‌بدولمه‌هدی ئه‌لكه‌ربه‌لایی به سوكی برینداربووه و 2 له پاسه‌وانه‌كانیشی كوژراون، هه‌روه‌ها 2 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ده‌شـڵێن هێرشه‌كه له‌و ده‌مه‌دا بووه كه شـێخ عه‌بدولمه‌هدی له مزگه‌وتی ئیمام حسـێن ده‌هاته ده‌رێ كه یه‌كێـكه له مه‌زاره هه‌ر پـیرۆزه‌كانی شـیعه‌كانه.
شێخ عه‌بدولمه‌هدی ئه‌لكه‌ربه‌لایی نوێنه‌رێـكی ئایه‌توڵـڵا عه‌لی ئه‌لسـیسـتانی ڕێبه‌ری باڵای شـیعه‌كانی عێراقه و زۆر جار نوێژی هه‌ینی مزگه‌وتی ئیمام حسێن به‌ڕێوه ده‌بات.