ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی هیچ به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كی له دانانی بنكه‌ی هه‌میشه‌یی سه‌ربازیدا نیـیه له عێراقدا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گه‌یتس له پـه‌نتاگۆن و له لـێدوانێـكدا بۆ په‌یامنێران ئه‌و نیگه‌رانیـیانه‌ی دیموكراته‌كانی كۆنگرێسی به هێند وه‌رنه‌گرت كه ده‌ڵێن ڕێـكـكه‌وتنی له‌شـكری له نێوان ئه‌مریكا و عێراق داوا ده‌كات ئه‌مریكا وابه‌سته‌بێت به‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بن.
هه‌ندێ له دیموكراته‌كان ده‌ڵێن ڕێـكـكه‌وتنێـكی له‌و شـێوه‌یه ده‌شـێت سه‌رۆكه‌كانی داهاتووی ئه‌مریكا ناچار بكات كه ژماره‌یه‌ك له هێزی سه‌ربازی له عێراق دابنێن.
به‌ڵام ڕۆبه‌رت گه‌یتس جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه باس له ئاستی هێزه سه‌ربازیـیه‌كان ناكات و گوتوشـێتی ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه هێشتاش له قۆناغی سه‌ره‌تایـیدایه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش‌یش بۆ هه‌ر په‌ره‌سـه‌ندنێـك له‌م ڕێـكـكه‌وتنه‌دا ڕاوێژ له‌گه‌ڵ كۆنگرێسـدا ده‌كات.
تۆم كه‌یسی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه بارێـكی یاسایی ده‌دات به بوونی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.