Accessibility links

كاربه‌ده‌ستێـكی باڵای ئاسایشی لوبنان و 5 كه‌سی تر له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له‌ به‌یرووت ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌ستانی لوبنانی ده‌ڵێن له‌ ئاكامی ماشـێن ته‌قاندنه‌وه‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كێـكی كریستیانه‌كانی به‌یرووتی پایته‌ختدا به‌ لایه‌نی كه‌م 6 كه‌س كوژراون كه‌ یه‌كێـكیان گه‌وره‌ كاربه‌ده‌ستێـكی ئاسایشی وڵاته‌كه‌یه‌.

ئه‌شـره‌ف ڕیفی سه‌رۆكی پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی كوژراوه‌ كاپـتن وسـام عید بووه‌ له‌ هێزی ناوخۆیی ئاسایش و كوژراوه‌كانی تریش بریتین له‌ پاسه‌وانه‌كانی و خه‌ڵـكی سـڤیلیش.

سه‌رۆكی پـۆلیسی لوبنان به‌ په‌یامنێرانی گوتووه‌ وسـام عید ژماره‌یه‌ك دۆسـێـی تایبه‌تی له‌به‌ر ده‌ستدا بووه‌ بۆ لـێـكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و ته‌قینه‌وانه‌ی لوبنان كه‌ په‌یوه‌ندیـیان به‌ تێرۆریسـتانه‌وه‌ هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ به‌یرووت، ئێدوارد یه‌رانیان، ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و هاوكارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ وه‌ریگێڕاوته‌ سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیستی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG